دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵی TEKNOFEST
ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای تورکیا ناسراو بە (TEKNOFEST) کە ئەمساڵ لە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور بەڕێوەدەچێت.

Lefkoşa
لێفکۆشا - AA
خەڵکێکی زۆر بە مەبەستی بینینی دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵی (TEKNOFEST) ڕوویان کردە شوێنی فێستیڤاڵەکە.
فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای تورکیا ناسراو بە (TEKNOFEST) کە ئەمساڵ لە فڕۆکەخانەی کۆنی ئەرجان لە نیکۆسیای پایتەختی لە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە کە گەورەترین فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای جیهانە و ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی میدیاییەکەی دەکات، لە لایەن هاووڵاتیانەوە پێشوازییەکی زۆری لێدەکرێت.
ئەم فێستیڤاڵە کە لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، لەلایەن دامەزراوەی تیمی تەکنەلۆجیای تورکیا (T3 Foundation) و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا لە فڕۆکەخانەی کۆنی ئەرجان بەڕێوەدەچێت، ١٣٢ دامەزراوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشدارن تیایدا.
فێستیڤاڵەکە ڕۆژی ٢ی ئایار دەستیپێکرد و هەتا کاتژمێر ١٩:٠٠ خوولەکی ئەمڕۆ ٤ی ئایار بەردەوام دەبێت.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا کە لە ١١٦ سەکۆی جیاوازەوە چالاکییەکان بەڕێوەدەچێت، نمایشی فڕین بە فڕۆکە ناوخۆیی و نیشتمانییەکان بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆجیا بە خوێندکاران و گەنجان ئاشنا دەکرێت.