Sinan Doğan,Emel Gözellik
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٩ كه‌سی دیكه لە هیندستان به پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٦٩ هه‌زار و ٥٦١ كه‌س.
هاوکات ٨٦ هەزار و ٤٣٢ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، چوار ملیۆن و ٢٣ هه‌زار و ١٧٩ كه‌س.
لە سەرانسەری هیندستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ١٠٧ هه‌زار و ٢٢٣ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەڕازیل بەرزبووەوە بۆ ١٢٥ هەزار و ٥٠٢ کەس
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٨٨ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٢٥ هه‌زار و ٥٠٢ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٥٠ هه‌زار و ١٦٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٩١ هه‌زار و ٨٠١ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٨٤٥ هه‌زار و ١٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣١ هه‌زار و ٩١ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٢٧٨ هه‌زار و ٢٤٣ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- لە مه‌كسیك گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزبووەوە بۆ ٦٦ هەزار و ٨٥١ کەس
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٢٢ كه‌سی دیكه به‌هۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٦ هه‌زار و ٨٥١ كه‌س.
هاوكات شەش هه‌زار و ١٩٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٦٢٣ هه‌زار و ٩٠ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٤٣٤ هەزار ٦٦٧ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.