Betül Yürük
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
نەتەوەيەكگرتووەكان - AA
سكرتێرى گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان ئەنتۆنيۆ گوتەرێس و وەزيرى دەرەوەى يۆنان، نيكۆس دەندياس كۆبوونەوەيەكيان ئەنجامدا.
نيكۆس دەندياس لە ناوەندى گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان لەگەڵ گوتەرێس كۆبوويەوە.
كۆبوونەوەكه بەشێوهیهكی داخراو بهڕووی میدیاكاندا ئەنجامدرا و هيچ روونكردنەوەيەك لە بارەيەوە بڵاونەكرايەوە، بەڵام بەڕێوەچوونى لە كاتى گرژييەكانى نێوان توركيا و يۆنان لە خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست جێگەى سەرنجە.