Çağrı Koşak
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
تەرابلوس ــ AA
دامەزراوەی نەوتی لیبیا كە سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیایە رایگەیاند، چەكدرانی پاسەوانی نەوت سەربە كودەتاچی خەلیفە حەفتەر و بەكرێگیراوانی بیانی كە لە ریزی میلیشیاكانی حەفتەر دژبە هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی شەڕ دەكەن، بە چەكی قورس تەقەیان لە بەندەری رەئەس لانۆڤ رۆژهەڵاتی لیبیا كردووە.
لە راگەیەندراوێكدا دامەزراوەی نەوتی لیبیا داوای كردووە كۆتایی بە بوونی سەربازی لە سەرجەم دامەزراوە نەوتییەكانی لیبیا بهێندرێت و ئاماژەی بەوەداوە كە بوونی بەكرێگیراوانی بیانی لە دامەزراوە نەوتییەكاندا، هەڕەشەیەكی راستەقینەیە بۆسەر كارمەند و سەرجەم دامەزراوە نەوتییەكان لە لیبیا.
بەپێی راگەیەندراوەكە ، چەكدرانی پاسەوانی نەوت سەربە كودەتاچی خەلیفە حەفتەر و بەكرێگیراوانی بیانی كە لە ریزی میلیشیاكانی حەفتەر دژبە هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی شەڕ دەكەن، بە چەكی قورس تەقەیان لە بەندەری رەئەس لانۆڤ رۆژهەڵاتی لیبیا كردووە كە بەهۆیەوە ترس و دڵەراوكێیی لای تیمی نێو كەشتییەكی نەوت هەڵگرتدا دروستكردووە.
ئەوە دەسەڵمێت كە هیچ بەرپرسیاریەتییەك لە پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكان و گیانی كارمەندانەكان لەو دامەزراوانەدا لای گرووپە چەكدارەكانی سەربە خەلیفە حەفتەر بوونی نییە و جگە لەوەیش سەروەریی یاسا پێشێل دەكەن و راشیگەیاندووە: "
"ئەو جۆرە رووداوانە مایەی قبوڵكردن نییە، چونكە لەوانەیە كارەساتی مرۆیی لێبكەوێتەوە".
داواشی لە سەرجەم لایەنەكان و كۆمەڵگەی نێودەڵەتی كردووە كە كۆتایی بهێنن بە بوونی سەربازیی لە سەرجەم دامەزراوە نەوتییەكانی لیبیا.
لە 21ی ئابی رابردوودا، دامەزراوەی نەوتی لیبیا راگەیاندبوو كە كۆی گشتیی زیانەكانی داخستنی بەندەر و كێڵگە نەوتییەكانی لیبیا لە ماوەی 208 رۆژدا، گەیشتووەتە هەشت ملیار و 221 ملیۆن دۆلار.