İdiris Okuduci
17 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2021
قودس – AA
له ئاكامی داڕووخانی ستادیۆمی پەرستگای جوولەکەکان لە جووله‌كه‌نشینی جیڤئات زهئیڤ له کەناری رۆژئاوا لە میانی رێوڕه‌سمێكی ئایینی جووله‌كه ئۆرتۆدۆكسهكاندا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه یه‌كێكیان منداڵه و ١٦٧ کەسی دیكه‌یش برینداربوون.
له دوای رووداوه‌كه دوو هەلیكۆپته‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و تیمی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
رێکخراوی ئه‌ستێره‌ی داودی سوور كه دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی خێرای ئیسرائیله رایگه‌یاند له رووداوه‌كه‌دا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە كه یه‌كێكیان مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵه و ١٦٧ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت كه پەرستگاکە له قۆناغی دروستکردن بووه و یه‌كه‌مجار بووه رێوڕه‌سمی ئایینی تیادا ئه‌نجام بدرێت.