Büşra Selvi Öğütcen
17 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له هیندستان، گه‌یشته ٢٤ ملیۆن و ٩٦٥ هه‌زار و ٤٦٣ كه‌س.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رایگه‌یاند له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٨١ هه‌زار و ٣٨٦ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ١٠٦ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
به‌م جۆره لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٢٤ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٤٦٣ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٧٤ هەزار و ٣٩٠ کەس.
پسپۆڕان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه زۆر لە ژمارە راگەیەنراوەکان زیاتر بێت.
ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٥١٦ هەزار و ٩٩٧ کەس.
بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ٢٧ی نیسانه‌وه ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له رۆژێكدا كه‌م بووه‌وه بۆ خوار ٣٠٠ هه‌زار.