Esat Fırat
14 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
قودس – AA
ژماره‌یه‌ك جووله‌كه‌ی ده‌مارگیر لە یه‌كه جوولهكهنشینهكانی كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو، ئاگریان له سەدان دار زه‌یتونی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ردا.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌ڵه‌ستین WAFA بڵاویکرده‌وه ژماره‌یه‌ك جووله‌كه‌ی ده‌مارگیری یه‌كه جوولهكهنشینهكانی كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو، مۆڵۆتیفیان هه‌ڵداوه‌ته ناو باخچه‌یه‌كی زه‌یتون له گونده‌واری ناحیه‌ی مه‌سافیر یه‌تتا له نزیك شاری خه‌لیل.
به‌هۆی هه‌ڵدانی مۆڵۆتۆڤ ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و زیاتر له ٤٠٠ دار زه‌یتونی خانه‌وادی دهبابیسی فه‌ڵه‌ستینی ئاگریان گرتووه.
له ئه‌نجامی هه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین رێگه له‌وه گیراوه ئاگره‌كه بگاته خانووه‌كانی ناوچه‌كه.
جووله‌كه نیشته‌جێكراوه‌كانی كه‌ناری رۆژئاوا ماوه ماوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌یه، ئه‌م كه‌سه توندڕه‌وانه زوو زوو دار زه‌یتونه‌كانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌بڕن یاخود ده‌یانسوتێنن.