İbrahim Hakkı Çetinkaya
14 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەری پزیشکی چاكبوونەتەوە، ٥١ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ٥١ مليۆن و دوو هەزار و ٨١١ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
چوار يەكەمین ئەو وڵاتانەى كە لەسەر ئاستى جيهان زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان تێدا تۆماركراوە هاوكات هەمان ئەو وڵاتانەن كە زۆرترين تووشبووى تێدا چاكبوونەتەوە.
لە ئەمريكا نۆ مليۆن و ٧٢٥ هەزار و ٨٥١، لە هيندستان نۆ مليۆن و ٤٠٠ هەزار و ٦٩٤، لە بەڕازيل پێنج مليۆن و ٩٨٢ هەزار و ٩٥٣ و لە رووسيا دوو مليۆن و ١٢٤ و ٧٩٧ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر ڤايرۆسەكەدا سەركەوتوون.
هەروەها له ئەرژەنتين يەك مليۆن و ٣٣٥ هەزار و ٧١٧ و لە كۆلۆمبيا يەك مليۆن و ٣١٤ هەزار و ٨٣٦ تووشوو چاكبوونەتەوە.
هاوكات لە توركيا لە ١٤ى كانوونى يەكەمەوە يەك مليۆن و ٦٠٣ هەزار و ٧٨٠ تووشبووى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
لەئێستادا لە سەرانسەرى جيهان، ٢٠ مليۆن و ١٤٨ هەزار و ٣٤٩ تووشبوو لە ژێر چارەسەردان.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى ٢٠١٩ لە شارى وهانى چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به زياتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا تەشەنەى كرد، بووه پهتایهكی جیهانگیر.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ژمارەى تووشبووان گەيشتووەتە ٧٢ مليۆن و ٧٧٢ هەزار و ٣٤٤ كهس و يەك مليۆن و ٦٢١ هەزار و ١٨٤ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.