جيهان

قودس.. ھەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لە لایەن جوولەکەکانەوە

- بە بۆنەی ھاتنی جەژنی ھەستانەوەی جوولەکەوە، ١٧٠ جوولەکە لەنێویاندا وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل، ئەوری ئەرئێل ھەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودسی رۆژھەڵات.

Zana Natık Kerem  | 22.04.2019 - نوێکردنەوە : 23.04.2019
قودس.. ھەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لە لایەن جوولەکەکانەوە

Quds

قودس ــ AA

١٧٠ جوولەکە لەنێویاندا وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل، ھەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودسی رۆژھەڵات.

ھەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لە لایەن جوولەکەکانەوە، ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی لە میانی ئەم ھەفتەیدا رێورەسمەکانی تایبەت بە ھاتنی جەژنی ھەستانەوەی جوولەکە بەڕێوەدەچێت.

بەرپرسی رایگەیاندنی فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستین، فیراس دبس لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە رایگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧٠ جوولەکەی توندڕەو لەنێویاندا وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل، ئەوری ئەرئێل ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.

فیراس دبس ئاماژەی بەوەش كردووە کە ئەوری ئەرئێل بیندراوه‌ بە یاوەری ژمارەیەک پۆلیسی ئیسرائیل بەنێو حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسادا، گه‌ڕاوه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستین بۆ چەندین جار داوای لە کاربەدەستانی ئیسرائیل کردبوو کە رێگە لە ھەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لە لایەن جوولەکەکانەوە بگرن، بەڵام کاربەدەستانی ئیسرائیل داواکەیان رەتکردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın