Ramal Abdullah Mahmood,Mazın Asad
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
نوێنهری ههمیشهیی ئهمریكا له نهتهوه یهكگرتووهكان، نیكی هالی رایگهیاند کە ئاگربهسته راگهیهنراوهكهی سووریا سهركهوتوو نهبووه و پڕۆژه بڕیارێكیان پێشكهشی ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی كردووه وهك پهیوهندیدار به بڕیارهكه بۆ جێبهجێكردنی دەستبەجێی له غوتهی رۆژههڵات و دیمهشق.
سكرتێری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لهبارهی جێبهجێكردنی بڕیاری ٢٤٠١ دوای دوو ههفته له پهسهندكردنی كه داوای راگهیاندنی ئاگربهستی مرۆیی له سووریا بۆ ماوهی ٣٠ رۆژ دهكات، راپۆرتێكی پێشكهش كرد.
نیکی هالی له میانی كۆبوونهوه لهبارهی "جێبهجێكردنی ئاگربهستهكه" له سووریا رووسیای بهوه تۆمهتبار كرد كه بهڵێنهكانی نههێناوهته دی لهبارهی جێبهجێكردنی ئاگربهستهكه له سووریا.
نیکی ھالی ئاماژەی بەوەش دا کە ھێرشەکان بۆ سەر منداڵان درێژەی ھەیە و گوتیشی: "ئاگربەست شکستی ھێناوە و کاتی ئەوەیە جموجۆڵ بکەین. ئەمریکا پرۆژە بڕیارێکی نوێی ئامادە کردووە کە شوێنی بیانووی تیادا نابێتەوە و لەگەڵ پەسەندکردنی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە".
- ھەڕەشەی "ھێرش دەکەینە سەر رژێم" لە لایەن ئەمریکاوە
نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی هالی گوتیشی: "کە منداڵەکان دەمرن جموجۆڵ نەکەین، ئەی چ کارێکمان لێرە هەیە؟ ئەگەر نەتوانین ئەو خێزانانە رزگار بکەین کە بۆ ھەڵاتن لە ژێر زەوی خۆیان حەشار دەدەن و بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک خۆر نابینن، بە ھۆی بێ کاریگەری ئەنجوومەنی ئاسایشەوەیە".
نیکی هالی ھۆشداری بە رژێمی سووریا دا لەبارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و رایگەیاند "لەکاتی پێویستدا ئەمریکا ئامادەیە جموجۆڵ بکات. ئەوەی دەمانەوێت ئەم رێگەیە نییە. پێشتر جموجۆڵی خۆمان نیشان دا و دووبارە ئامادەین بەو ئاراستەیە ھەنگاو بنێین".
لە لایەکی دیکەوە نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤاسیلی نیبێنزیا رایگەیاند "ئەمریکا و ھاوپەیمانانی بێجگە لە تۆمەتبارکردنی بەردەوامی حکوومەتی سووریا و پێشکەشکردنی داواکاری بە رووسیا ھیچ شتێکی دیکە ناکات".
ڤاسیلی نیبێنزیا ئاماژەی بەوە دا کە لە غوتەی رۆژھەڵاتی ژێر گەمارۆی رژێم ئۆپەراسیۆنی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" بەڕێوە دەبەن و راشیگەیاند رێگە نادەن دەورووبەری دیمەشق ببێتە شوێنێک بۆ تیرۆر.
نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی: "بە دەنگۆکانی چەکی کیمیایی ھەوڵ دەدرێت ئامادەکاری بۆ زەمینەی بەکارھێنانی ھێز بە تاکلایەنانە لە بەرامبەر حکوومەتی سووریا بکرێت".
- "بەریگریکردنی تورکیا لە خۆی بەڕەوا دەزانین"
جێگری نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جۆناسان ئالین ئاشکرای کرد کە لە وەتەی بڕیاری ئاگربەستی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا پەسەندکراوە، ٦٠٧ کەس کوژراون کە ٩٩یان منداڵ و ٧٩یان ئافرەتن.
جۆناسان ئالین بەر لە کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان، لەبارەی پێشھاتەکانی عەفرین ئاماژەی بەوە دا کە لە پێناو گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بانگەوازی راگرتنی پێکدادانیان کردووە و گوتی: "بەرگریکردنی تورکیا لە خۆی بەڕەوا دەزانین".
- "ئاگربەستەکە ھیچ پەیڕەو نەکراوە"
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگەیاند وێرای ئەوەی لە ٢٤ی شوبات ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری ئاگربەستی پەسەند کرد، بەڵام ھێرشە ئاسمانی و بۆردومانەکان درێژەی ھەیە و ئاگربەستەکەش ھیچ پەیڕەو نەکراوە.
بەرپرسی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لوبیس چاربۆنیو لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوە دا کە رووسیا و ھێزەکانی رژێم کە ئێران پشتیوانی دەکات لە غوتەی رۆژھەڵات کۆکوژی ئەنجام دەدەن و راشیگەیاند پێویستە ئەوانەی بەردەوام یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکەن، گەمارۆی سەربازیی و گەمارۆی چەک بەسەر بەرپرسانی حکوومەتەکانیان پەیڕەو بکرێت.