Mazın Asad
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لەبارەی ژەھراویکردنی سیخورێکی رووسی لە بەریتانیا رایگەیاند "متمانەی تەواومان بە لێکۆڵینەوەی بەریتانیا و بۆچوونی بوونی رووسیا لە پشت ھێرشەکە ھەیە".
رێکس تیلەرسن لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ کیشوەری ئەفریقا، راگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "متمانەی تەواومان بە لێکۆڵینەوەی بەریتانیا و بۆچوونی بوونی رووسیا لە پشت ھێرشەکە ھەیە. ئەم جۆرە ھێرشانە ھیچ لایەنێکی شەرعی نییە. دووبارە ھەوڵەکانی بەم جۆرەی رووسیا ئێمەی بە شێوەیەکی جددی ناڕەحەت کردووە. لە ئۆکراینا و لە سووریا و ئێستاش لە بەریتانیا بە راشکاوی سەروەریی و مافی ھاووڵاتییانی ئەم وڵاتانە پێشێل دەکات و لە ناسەقامگیرکردنی جیھان بەردەوامە. لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی بکەری ئەو کوشتنە بە قورسترین ئەنجام لەگەڵ بەریتانیا ھاوڕاین".