Kasım İleri
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
له راپۆرتی پشكنه‌رانی گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)دا، ئاماژه به‌وه كراوه كه له سووریا ده‌ستكراوه به راهێنانی چەکدارانی هەسەدە له "هێزی ئاسایشی ناوخۆ"، "هێزی ئاسایشی سنوور" و "پسپۆرانی ته‌قینه‌وه" و پلان داڕیژراوه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
راپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به تشرینی یه‌كه‌م-كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو باسی له‌وه كردووه كه ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازانی له سووریا بۆ چوار هێنده زیادكردووه گه‌یاندوویه‌ته ده‌ورووبه‌ری دوو هه‌زار، هاوكات له سووریا مه‌شق و راهێنانی به 12 هه‌زار و 500 چەکدار كردووه، له‌وانه‌ش زیاتر له 11 هه‌زاریان بریتین له چەکدارانی هەسەدە.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "سوپای ئه‌مریكا هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی پڕچه‌ككردووه، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی یه‌په‌گه ئه‌و چه‌كانه دروست به‌كارده‌هێنێت كه پێی دراوه، وه‌زاره‌تی به‌رگری چاودێری ئه‌و پێداویستیانه‌ی كردووه كه هێمایان له‌سه‌ر دانراوه".
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش پاكکراونهتهوه، پنتاگۆن مه‌شق و راهێنانی به چەکدارانی هەسەدە كردووه. هه‌روه‌ها هاتووه "له سووریا ده‌ستكراوه به راهێنانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له 'هێزی ئاسایشی ناوخۆ'، 'هێزی ئاسایشی سنوور' و 'پسپۆڕانی ته‌قینه‌وه' و پلان داڕیژراوه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. هاوكات زیاتر له سێ هه‌زار له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بۆ ئاسایشی ناوخۆی ره‌ققه راهێنانیان پێكراوه".