Mohamad Misto,Adham Kako,Levent Tok,Rewa Mahmut Hasan
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
حومس-AA
رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا، شارۆچکەیەک و شارەدێیەکی لە رۆژهەڵاتی حومس کە لەدەستی هێزەکانی رژێمی ئەسەدابوو، داگیر کرد.
بەپێی زانیاریە ناوخۆییەکان داعش جارێکی دیکە توانیویەتی ناحیەی قەریەتەین لە رۆژهەڵاتی حومس لەژێر دەستی هێزەکانی رژێمی ئەسەد بسەنێتەوە.
ئەمە دوای دوو رۆژ لە گەمارۆدانی ناوچەکە دێت لە لایەن داعشەوە و شەوی رابردوو دزەیان کردووەتە ناو ناحیەکەوە و لە ئاکامی شەڕوپێکدادانێکدا بە دەیان سەربازی رژێم کوژران.
پێشتر داعش ماوەی ٨ مانگ لەنێو ناحیەی قەریەتەیندا مابوویەوە و دواتر لە نیسانی ٢٠١٦ دا بەهاوکاری فرۆکە جەنگیەکانی رووسیا ناوچەکە کۆنترۆڵی کەوتبووە دەست هێزەکانی رژێمی ئەسەد.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، داعش لە رۆژهەڵاتی قەریەتەیندا، لەشارۆچکەی سوحنە کە دەکەوێتە نێوان تەدمور و دێرازۆر لە شەڕدایە.