Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و هێرشه‌ی له شاری لاس ڤێگاس ئه‌مریكا كرایه سه‌ر فیستیڤاڵێكی موزیك به‌رزبووه‌وه بۆ 50 كه‌س.
پۆلیسی لاس ڤیگاس، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له به‌شداربووانی كۆنسێرته‌كه له 32ـه‌مین نهۆمی هۆتێلی ماندالای بایه‌وه، لانی كه‌م 50 كه‌س كوژران و، زیاتر له 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
باس له‌وه كرا كه برینی هه‌ندێ له برینداره‌كان سه‌خته و، نیگه‌رانی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان ده‌كرێت.
- "ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ته‌مه‌نی 64 ساڵه"
پۆلیس ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه كه‌سێكه به‌ناوی ستیفن پادۆك، كه ته‌مه‌نی 64 ساڵه و دانیشتووی ویلایه‌تی نیڤادایه.
به‌رێوەبەری پۆلیسی لاس ڤێگاس، جۆزێف لۆمباردۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كهئهنجامدهری هێرشه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێكراوه و، كوژراوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ناسنامه‌كه‌ی نه‌خسته‌ڕوو.
گوتیشی: ''پێمان وایە ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه به ته‌نیا كرده‌كه‌ی ئه‌نجامداوه''.