جيهان

دادگایەکی ئەمریکا: "ھەوڵدان بۆ دیپۆرتکردنەوەی قوتابیانی لایەنگری فەڵەستین لە ئەمریکا نایاساییە"

دادگایەکی ئەمریکا بڕیاری دا کە ھەوڵەکانی ئیدارەکەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ بۆ دیپۆرتکردنەوەی قوتابیانی لایەنگری فەڵەستین لە ئەمریکا، نایاساییە.

Nuri Aydın, Zahir Sofuoğlu  | 01.10.2025 - نوێکردنەوە : 02.10.2025
دادگایەکی ئەمریکا: "ھەوڵدان بۆ دیپۆرتکردنەوەی قوتابیانی لایەنگری فەڵەستین لە ئەمریکا نایاساییە"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

دادگایەکی ئەمریکا بڕیاری دا کە ھەوڵەکانی ئیدارەکەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ بۆ دیپۆرتکردنەوەی قوتابیانی لایەنگری فەڵەستین لە ئەمریکا، نایاساییە.

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە دادگای ویلایەتی ماساچووسیتس بڕیاری خۆی لەسەر سکاڵایەک داوە کە دژبە ھەوڵەکانی ئیدارەی ئەمەریکا پێشکەش کرابوو بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو قوتابییە بیانییانەی کە لە ئەمریکا پاڵپشتی لە فەڵەستین دەکەن.

باسی لەوەش کردووە، دادگاکە بڕیاری داوە کە ھەوڵەکانی ئیدارەکەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ بۆ دیپۆرتکردنەوەی قوتابیانی لایەنگری فەڵەستین لە ئەمریکا، نایاساییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە بڕیاری دادگادا ھاتووە: "وەزارەتەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا، ئەو قوتابییە بیانییانەیان کردووەتە ئامانج کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین کردووە و ئەمەش بە سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین و نادەستووری دادەنرێت".

ھاوکات سەرۆکی دادگاکە، ویلیام یۆنگ گوتوویەتی: "نابێت وڵاتێک بین کە خەڵک زیندانی بکەین یان دیپۆرت بکەینەوە لە ترسی ئەوەی چی دەڵێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın