Selman Aksünger
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
لاهاى - AA
دادگای نێودەوڵەتی داد سەر بە نەتەوەيەكگرتووەكان، لە دۆسيەى تایبەت بە داخستنى رێڕەوى فڕۆكە كە لە ساڵانى ٢٠١٧ و ٢٠١٨ لە دژى قەتەرپەيڕەوكرا، تانەكانى بەحرێن، ميسر، سعووديە و ئيماراتى دەربارەى 'دەسەڵاتى دادوەرى' بە كۆى دەنگ رەتكردەوە.
دادگاى نێودەوڵەتى داد، بڕيارى خۆى لە سەر تانەكانى بەحرێن، ميسر، سعووديە و ئيمارات دەربارەى 'دەسەڵاتى دادوەرى' رێكخراوى نێودەوڵەتيى فڕۆكەوانى مەدەنى، لەو بريارەى كە گەمارۆ ئاسمانييەكەى سەر قەتەرى بە ناياسايى ئەژماركردوە،ئاشكراكرد.
لەو راگەيەندراوەى كە لە دادگاى دادى نێودەوڵەتييەوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە، ئەو گەمارۆ ئاسمانييەى كە لەسەر قەتەر جێبەجێكراوە و لەلايەن ئەنجوومەنى رێكخراوى نێودەوڵەتيى فڕۆكەوانى مەدەنى ئەو گەمارۆيە بە پێشێلكردنى رێككەوتننامەى فڕۆكەوانى نێودەوڵەتى مەدەنى (رێكەوتننامەى شيكاگۆ) دەستنيشانكردووە، ئەنجوومەنەكە "دەسەڵاتى دادوەرى" هەيە و بڕيارەكە "پەسەند دەكرێت".
دادگاى نێودەوڵەتى داد، رايگەياند، تانەكانى بەحرێن، ميسر، سعووديە و ئيماراتى رەتكردەوە و بڕيارەكەى ئەنجوومەنى رێكخراوى نێودەوڵەتيى فڕۆكەوانى مەدەنى بە دادپەروەرانە لەقەڵمدا.