Mahmut Atanur,1 23
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
جاكارتا – AA
ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی کە به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی کە له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕ ویلایه‌تی سولاوێسیی باشوور باکووری ئیندۆنێزیای گرته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوە، گه‌یشته ١٦ كه‌س و ٢٣ كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی فریاكه‌وتن و رزگاركردن لە شاری ماكاسار پایتەختی ویلایەتی سولاوێسیی باشوور موستاری رایگه‌یاند، ته‌رمی سێ كه‌سی دیكه‌یش له ناوچه‌ی لویوی باكوور دۆزراونه‌ته‌وه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووەته ١٦ كه‌س.
موستاری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ژماره‌ی بێسه‌روشوێنان كه دوێنێ ٤٦ كه‌س بووه، ئه‌مڕۆ كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ ٢٣ كه‌س و به‌هۆی ئه‌م كارهساتهیشهوه ١٠ كه‌س برینداربوون.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، لافاوه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س و كاره‌كانی فریاكه‌وتن و رزگاركردنیش به‌رده‌وامن.
به‌هۆی رۆچوونی زه‌ویش له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕدا له شه‌وی سه‌ری ساڵ كه جگه له جاكارتای پایته‌خت و شاره‌كانی بێكاسی و تانگهرانگ، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی بۆگۆر و لهباك-یشی گرته‌وه، زیاتر له ٦٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.