Gülşen Topçu,1 23
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
ته‌رابلوس – AA
سوپای لیبیا رایگه‌یاند کە لە میانی ٤٠ رۆژدا، ته‌رمی ٢٢٥ كه‌س له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شاری ته‌رهونه و ده‌ورووبه‌ری دهرهێندرانەتەوە.
یه‌كه‌ی میدیایی ئۆپه‌راسیۆنی گڕكانی توڕه‌یی سه‌ربه حكوومه‌تی لیبیا رایگه‌یاند کە له‌و ناوچانه‌ی له ده‌ست میلیشیاكانی سه‌ربه هێزه چه‌كداره نایاسایییهكانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر رزگاركراون له میانی ٤٠ رۆژدا، ته‌رمی ٢٢٥ كه‌س له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان دهرهێندراونەتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێکی یه‌كه‌ی میدیایی ئۆپه‌راسیۆنی گڕكانی توڕه‌یی تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رزگاركردنی ناوچه‌كانه‌وه تا ئەمڕۆ لیژنه‌ی دهستنیشاكردن و گه‌ڕان به دوای شوێنبزربوواندا به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ گڕكانی توڕه‌یی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك وێنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ته‌رمی چوار كه‌سی بڵاوكرده‌وه كه نازاندرێت كێن.