بنغازی
بە ھۆی ئەو شەڕەی لە نێوان سوپای لیبیا و گروپی ئەنسار ئەلشەریعە لە شاری بنغازی دەستیپکردووە، لە شارەکە باری نائاسایی راگەیەنرا و داوا لە سەربازەکان کرا بە پەلە بگەڕێنەوە یەکینەکانیان.
بەرپرسی سوپای لیبیا لە بنغازی ژەنەڕاڵ عەبدوڵڵا السوئەیتی رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم لە شاری بنغازی لە رۆژھەڵاتی لیبیا شەڕ لە نێوان سوپا و گروپی ئەنسار ئەلشەریعەدا شەڕ دروستبوو و بە ھۆی بەفراوانبوونی شەڕەکەوە باری نائاسایی لەو شارە راگەیەنرا و داوا لە سەربازانی سوپا کراوە کە بە پەلە بگەڕێنەوە یەکینەکانیان.
گوتەبێژی گروپی ئەنسار ئەلشەریعەش رایگەیاند: ئێمە شەڕمان دەستپێنەکردووە بەڵکو ماوەی سێ حەفتەیە سەربازانی یەکینەی یڵدرێم ھێرش دەکەنە سەر خاڵی پشکنینی ئەلبەرەکە کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئێمە دایە بۆیە ئێمەیش تەنیا وەڵامی ئەو ھێرشانەمان داوەتەوە.
گوتەبێژی نەخۆشخانەی حەوادیس لە بنغازی فادییە ئەلبەرگوسی رایگەیاند: بە ھۆی ئەو شەڕەوە ژمارەیەک بریندار و کوژراوی گواسترانەتەوە نەخۆشخانەکەیان، جەنازەی سێ سەربازی سوپا و نۆ برینداری دیکە کە سێیان مەدەنین ھێنراونەتە نەخۆشخانەی حەوادیس.