ئیستەنبوڵ
دانوسانەکانی وڵاتانی گروپی ٥+١ لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران لە خولی سێھەمیداو لە ڕۆژی پێنجەمیدا بە ڕێککەوتنی ھەردوولا بەکۆتاییھات.
لەدوای ئەو ڕێککەوتنەش نرخی بەنزینی برەنت لە بازارەکانی ئاسیادا بە ١٠٨ دۆلار دەستی پێکرد و بەمەش دابەزینی لەسەدا ٢.٣ بەخۆوە بینیوە و ھەرچی ئۆنسی زێریشە بە ڕێژەی بەرزبونەوەی ١,٢٢٨ دۆلار بەردەوامە لە ناو بازاڕەکاندا.
بە پێی وتەی شارەزایانی ئابوری ڕێککەوتنی ئێران و وڵاتانی گروپی ٥+١ کاریگەری لەسەر بازاڕ ھەبووە ھەرچەندە سزاکانی سەر ئێران لانەبراوە، بەڵام ئەو شارەزایانە پێیان وایە کە تاڕادەیەک مەترسی لەسەر بازاڕی ناوچەکە کەمکردۆتەوە و ھەر ئەمەش وای کردووە کە جوڵەیەک بداتەوە بازاڕی ئاسیا.
ئەو شارەزایانە ئاماژە بە کاریگەری پشووەکانی نیوەی ڕۆژی پێنجشەممە و تەواوی ڕۆژی ھەینی دەکەن لە ئەمریکا کە بەسەر بازاڕەکانی بۆرسەوە دروستی دەکات تا ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە.
ھەرچی پشکی ئەوروپیە لە بازارەکانی نیویۆرکدا لە بەرزبوونەوەدا تەریبی بە خۆیەوە بینی.
لە کاتێکدا بازاڕی DAX ی ئەڵمانی لە ڕۆژی ھەینیدا بە بەرزبوونەوەی لەسەدا ٠,٢٥ داخرا, CAC ی فەرەنسا بە ڕێژەی لەسەدا ٠.٥٨ بەرزبوەوە و IBEX ی ئیسپانیا بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسەدا ٠,٨١ ی بەخۆیەوە بینی.
شارەزایان پێیان وایە کە تا ناوەڕاستی ھەفتە بەھۆی لاوازی بازارەکەوە پێدەچێت بازاڕەکان بگەڕێنەوە بۆ بەکاربردنی ھێزی دینامیکی ناوخۆیی.
ھەرچی بازاڕی ناوخۆی تورکیایە لە بۆرسەی ئەستەنبوڵدا لە ھەفتەیەکدا ڕێژەی بەرزبوونەوەی لەسەدا ١.٨٤ ی بەخۆیەوەبینیوە.
چاوەڕوانیەکان لە بازاڕی ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
١٠.٠٠ بازاری متمانە لە مانگی تشرینی دووەم دا لە تورکیا
١٤:٣٠ ڕێژەی بەکاربەر لە پیشەسازی لەمانگی تشرینی دووەم دا لە تورکیا
١٧:٠٠ چاوەڕوانی فرۆشتنی ماڵ لە مانگی تشرینی یەکەم لە ئەمریکا
١٧:٣٠ پێدراوی پیشەسازی Dallas Fed بۆ مانگی تشرینی دووەم لە ئەمریکا .