21 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی لیبیا، فەتحی باشاغا رایگەیاند کە رووسیا زیاتر لە هەشت فڕۆکەی جەنگیی بۆ میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر ناردووە.
فەتحی باشاغا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی بڕۆمبێرگ باسی لەوە کرد کە رووسیا لەڕێی بنکەی ئاسمانیی حمێمیم لە پارێزگای لازقییە رۆژئاوای سووریا، زیاتر لە هەشت فڕۆکەی جەنگیی بۆ میلیشیاکانی لیوا خەلیفە حەفتەر لە رۆژهەڵاتی لیبیا ناردووە.
رووسیاش لەبارەی ئەم بابەتەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
پێشتر سوپای لیبیا رایگەیاندبوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لەڕێی تۆپهاوێژ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سێ سیستمی بەرگریی ئاسمانی میلیشیاکانی حەفتەری لە شاری تەرهونە، ناوچەی ویشکە و باشووری تەرابلوس تێکشکاندووە.