Zana Natık Kerem
29 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2020
قودس ــ AA
ھەزاران کەس لە قودس، تەل ئەبیب و قیساریە و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی ئیسرائیل رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە میانیدا داوایان لە سەرۆکوەزیران بێنیامین ناتانیاھو کرد کە دەستلەکار بکشێنێتەوە.
کەناڵی فەرمیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە لەگەڵ سووککردنی رێوشوێنەکانی تایبەت بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ھەزاران کەس لە قودس، تەل ئەبیب و قیساریە و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی ئیسرائیل بۆ ٢٤مین ھەفتە لەسەر یەکتر خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران داوایان کردووە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو دەستلەکار بکشێنێتەوە.
کەناڵی فەرمیی ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە کە ھێزەکانی پۆلیس حەوت کەسیان لە لایەنگرانی بێنیامین ناتانیاھو بەتۆمەتی ھێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران دەستگیرکردووە
ماوەی ٢٤ ھەفتەیە لەسەر یەکتر، ھەزاران کەس لە سەرتاسەری ئیسرائیل بەھۆی خراپی بەڕێوەبردنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، خۆپیشاندان دژبە بێنیامین ناتانیاھو ئەنجام دەدەن.