جيهان

ئەفغانستان.. لە تەقینەوەیەکدا ٢٣ کەس کوژران

- بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، ٢٣ کەس کوژران.

Fuat Kabakcı  | 29.11.2020 - نوێکردنەوە : 30.11.2020
ئەفغانستان.. لە تەقینەوەیەکدا ٢٣ کەس کوژران

Ankara

ئەنقەرە- AA

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری غەزنی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، ٢٣ کوژراوی لێکەوتەوە.

لەو بارەیەوە گوتەبێژی ویلایەتی غەزنی، وەحیدوڵڵا جومعەزادە ئاشکرای کرد تەقینەوەکە لەبەردەم بینایەکی هێزە ئەمنییەکانی شارەکە و لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە روویداوە.

وەحیدوڵڵا جومعەزادە ئەوەشی خستەڕوو کە لە تەقینەوەکەدا، ٢٣ کەس کوژراون و ١٦ی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın