جيهان

حکوومەتی سووریا و یەپەگە گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ کە پێشبینی ئاگربەست و تێکەڵکردنی قۆناغ بە قۆناغ دەکرێت

Ömer Koparan, Mustafa Deveci  | 30.01.2026 - نوێکردنەوە : 30.01.2026
حکوومەتی سووریا و یەپەگە گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ کە پێشبینی ئاگربەست و تێکەڵکردنی قۆناغ بە قۆناغ دەکرێت

Ankara

دیمەشق - AA

حکوومەتی دیمەشق و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ئاگربەست و تێکەڵبوونی قۆناغ بە قۆناغ.

تەلەڤیزیۆنی فەڕمی سووریا، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی حکوومەت بڵاوی کردەوە، حکوومەتی دیمەشق و یەپەگە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی گشتگیر کە پێشبینی ئاگربەست و تێکەڵبوونی قۆناغ بە قۆناغی پێکهاتە سەربازی و کارگێڕییەکان دەکرێت.

ڕێککەوتنەکە دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی سووریا و ئەندامانی یەپەگە و تێکەڵبوونی قۆناغ بە قۆناغی هێزە سەربازی و کارگێڕییەکانی هەردوولا لەخۆ دەگرێت.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا هێزە سەربازییەکان لە هێڵەکانی بەرکەوتن دەکشێنەوە و بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی هێزە ئەمنییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە ناوەندی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.

لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە: "دەستپێکردنی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە، پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی کە سێ لیوای سەربە یەپەگە لەخۆ بگرێت و پێکهێنانی لیوایەکی سەربە هێزەکانی عەین ئەلعەرەب لە ناو فیرقەیەکی سەربە پارێزگای حەلەب".

هەروەها باس لەوە کرا کە: "ڕێککەوتنەکە یەکخستنی دامەزراوەکانی ناوچەکانی بەناو ئیدارەی خۆسەر کە لەژێر داگیرکاری یەپەگەدایە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا و پاراستنی میلاکاتی کارمەندە مەدەنییەکان دەگرێتەوە".

لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر ڕێکخستنی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی کۆمەڵگای کورد لە سووریا و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژە بەوە کرا کە ئامانجی ڕێککەوتنەکە دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، جێبەجێ کردنی یاسا، بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هێنانەدی تێکەڵبوونی تەواوەتی لە ناوچەکە و یەکخستنی هەوڵەکانە بۆ بنیاتنانەوەی وڵات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın