Hemın Othman Mohammed
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
حه‌له‌ب - AA
منداڵانی شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا، كه به‌هۆی گه‌مارۆی رژێمه‌وه ژیان و گوزه‌رانیان تێكچووه له ناو ئاوی ئه‌و چاڵانه‌دا یاری ده‌كه‌ن كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی رووسیاوه دروست بوون.
له ناوچه‌ی كەڕم حومەدی شاری حه‌له‌ب، به‌هۆی بۆردومانی رووسیاوه به بۆمبی به‌هێز چاڵێك به قووڵایی 5-7 مەتر دروستبووه و تۆڕی ئاوی ناوچه‌كه شكاوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆڕی ئاوی ناوچه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه، دانیشتوانه‌كه‌ی بێ ئاو بوون، له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكه‌كه ناچاربوون ئاوی كۆبوه‌وه‌ی ناو چاڵاكان بگوازنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشی ئاسمانی رووسیا و رژێمی سووریاوه، خه‌ڵكه‌كه ناتوانن تۆڕه‌كانی ئاو چاك بكه‌نه‌وه.
ئه‌و چاڵانه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه دروست بوون و به‌هۆی شكانی تۆڕه‌كانی ئاوه‌وه پڕ له ئاو بوون، بوونه‌ته مه‌له‌وانگه بۆ منداڵانی ناوچه‌كه.
منداڵێكی ناوچه‌كه به‌ناوی ئه‌حمه‌د كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه بۆمبی زۆر به‌هێز له ناوچه‌كه‌یان خۆاوهته خواره‌وه و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی پاركی یاری كردنمان نییه. ئیمه رۆژانه دێینه ئێره یاری به ئاو ده‌كه‌ین. لێره جیهانیان تێكداوه به‌سه‌ر یه‌كدا. ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كوژران. له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنی یاری نییه، بۆخۆمان لێره مه‌له ده‌كه‌ین".