Hamdi Yıldız
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ته‌رابلوس – AA
حكوومه‌تی لیبیا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له ژماره‌یه‌ك میدیای عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی بڵاو كراونەتەوە، گوایه پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكوه‌زیرانی لیبیا، فائز سه‌راج له‌گه‌ڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر له پاریس كۆده‌بێته‌وه.
گوته‌بێژی ئەنجوومەنی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی لیبیا، غالیب زاكلای له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "نێوه‌ندگیره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چه‌نده مه‌زنیش بن، به دڵنیایییه‌وه له داهاتووی دوور و نزیكدا، كۆبوونه‌وه‌ی له‌م جۆره روو نادات".
زاكلای به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه سه‌راج به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ر كۆنابێته‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه.