Gülbin Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆماریخوازه‌كان و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر بوودجه رێكنه‌كه‌وتن، حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌مریكا له ساڵی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپدا به فه‌رمی داخرا.
قه‌یرانی بوودجه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له خزمه‌تگوزاریه‌كانی دامه‌زراوه‌ی فیدرالی له 20ی كانوونی دووه‌می 2018ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی هه‌ڵپه‌سێردرێت، هاوكات ملیۆنان كارمه‌ندی حكوومی بێ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه یان مۆڵه‌تی زۆره‌ملێیان پێدراوه.
ماوه‌ی سێهه‌مین بوودجه‌ی كاتی كه به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه گشتییه‌كانی فیدراڵییه‌کانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد كاتژمێر 00:00 به‌كاتی واشنتۆن ته‌واوبوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆماریخوازه‌كان له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كاندا پێش نیوه‌ی شه‌و پرۆژه یاسای چواره‌مین بوودجه‌ی كاتیان له كۆنگرێس تێنه‌په‌ڕاند و، هاوكات به‌هۆی بێتوانایی دارایی، حكوومه‌تی فیدرال به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخرا.
ئه‌و پرۆژه یاسایه دوێنێ له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستنه‌هێنا كه 60 ده‌نگ بوو.
کۆمارییەکان دیموکراتەکان بە پەکخستنی حکوومەت تۆمەتبار دەکەن و لە بەرامبەریشدا دیموکراتەکانی ناو کۆنگرێس ئەندامانی کۆماریی بە رێکنەکەوتن تۆمەتبار دەکەن.