Hamdi Yıldız
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
جەزائر - AA
رێژەی بەشداریکردن لە ریفراندۆمی هەموارکردنی دەستووری جەزائردا، سەدا ٢٣،٧ بوو.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی جەزائر بڵاویکردەوە کە سەرۆکی دەسەڵاتی نیشتمانیی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، محەمەد شەرفی ئاماژەی بەوە کردووە، لەو سندوقانەی دەنگداندا کە لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بەکاتی ناوخۆ داخراون، پێنج ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٢٥٩ دەنگدەر دەنگیان داوە.
محەمەد شەرفی باسی لەوە کرد کە رێژەی بەشداریکردن لە ریفراندۆمی هەموارکردنی دەستووردا سەدا ٢٣،٧ بووە.
پرۆسەی دەنگدان کە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی دوێنێ بەکاتی ناوخۆ لە ٦٠ هەزار ناوەندی دەنگدان دەستیپێکرد، دوای ئەوەی کاتژمێر ١٩:٠٠ کۆتایی هات، جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجامەکانی رابگەیەندرێت.
دەسەڵاتی نیشتمانیی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە جەزائر، ئەوەشی خستەڕوو کە نزیکەی ٢٣ ملیۆن دەنگدەر لە وڵاتدا تۆمارکراون.