Dmitri Chirciu
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
مۆسكۆ - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر گروشكۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا پشتی به بنه‌مای دروست به‌ستووه.
ئه‌لێكسانده‌ر گروشكۆ له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكس، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا كرد.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر گروشكۆ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌ردوو وڵات پرۆژه‌كانی وه‌ك هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتیی ته‌وژمی تورك (TürkAkım) و وێستگه‌ی هێزی ئه‌تۆمی ئاككویو جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و گوتی: ''په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان بنه‌مایه‌كی دروستیان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆچوونی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام رێگایەكی زۆرمان بڕیوه و ده‌ره‌نجامی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه''.
ئه‌لێكسانده‌ر گروشكۆ باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رابردوو، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه به هه‌وڵی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشكه‌وتن به‌دی هاتووه له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوبه‌شی ستراتیجیی.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر گروشكۆ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه هه‌ردوو وڵات خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازن له زۆر بابه‌تدا به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا رووسیا و توركیا له‌گه‌ڵ ئێران كۆڕبه‌ندی ئاستانایان پێكهێنا كه پڕهنسیپهكانی بنه‌مای چاره‌سه‌ری سووریای دیاری كرد.