Sayed Khodaiberdi Sadat
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
كابول – AA
له ئاكامی هێرشێكی تاڵیبان بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابار سەربە ویلایه‌تی به‌لخ باكووری ئه‌فغانستان، پێنج كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان كوژران.
گوته‌بێژی ویلایه‌تی به‌لخ، مونیر ئه‌حمه‌د فه‌رهاد به میدیاكانی رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابار باکووری ویلایەتەکە.
مونیر ئه‌حمه‌د فه‌رهاد ئاماژەی بەوە کرد کە له ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا، پێنج كارمه‌ندی ئه‌منیی كوژراون و دووانی دیكه‌یش برینداربوون.
گوته‌بێژی ویلایه‌تی به‌لخ تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه و چه‌كداره‌كان راونراون.
تاكو ئێستا تاڵیبان هیچ لێدوانێكی له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه.