Sarmand Hameed
23 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان.

مایک پێنس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، مایك پێنس لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووهتهوه.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەوە راگەیەنرا کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس بە سەردانێکی چاوهڕواننهكراو گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەتەوە و سەردانی سەربازانی وڵاتەکەی کردووە لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق.
Sohbet
Happy Thanksgiving from Iraq. and I are so honored to be with our Soldiers, Sailors, Airmen, and Marines here in Iraq! We are so proud of you and thankful for you all! Tweeti Çevir
ئەم سەردانەی پێنس بۆ عێراق هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاكانی دیکەی عێراق کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە دەستیپێکردووە و بهپێی ئهو ئامارانهی بڵاوكراونهتهوه سهدان كوژراو و ههزاران برینداری لێكهوتووتهوه.