Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
له‌نده‌ن – AA
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئەو وڵاتە، جێرمی هونت لە پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه دامەزرێندرا.
دوای دروستبوونی كێشه له‌نێو حكوومه‌تی پارتی پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تی تێرێزا مای به هۆی قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (Brexit) دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی جێرمی هونت كرا به وه‌زیری ده‌ره‌وه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسۆن دوا به‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (Brexit)، داڤید داڤیس هات.
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه به‌وه ناسرابوون كه له كابینه‌كه‌ی تێرێزا مای-دا به سه‌ختی داكۆكیان له قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (Brexit) كردووه.
وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا، جێرمی هونت له پرۆسه‌ی گشتپرسیش بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڵمه‌تێكی بۆ مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه‌بردبوو.
جێرمی هونت ماوه‌ی حه‌وت ساڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو.