Büşra Selvi Öğütcen
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی گرته‌وه و، ٨٥ ملیۆن و ٥٠٩ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٨٥٠ هه‌زار و ٧١٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٨٥ ملیۆن و ٥٠٩ هه‌زار و ٣٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ٦٠ ملیۆن و ٤٥٧ هه‌زار و ٣٩٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ٢١ ملیۆن و ١١٣ هه‌زار و ٥٢٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٣٦٠ هه‌زار و ٧٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكاش دا، هیندستان به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٣٤١ هه‌زار و ٢٩١ حاڵه‌ت له ریزی دووه‌مدا و به‌ڕازیل- یش به تۆماركردنی حه‌فت ملیۆن و ٧٣٣ هه‌زار و ٧٤٦ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا لە ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش دوو ملیۆن و ٢٤١ هه‌زار و ٩١٢ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوه.
له رووی تۆماركردنی به‌رزترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تا جیهانگیرهیش به دوای ئه‌مریكادا، به گیانله‌ده‌ستدانی ١٩٦ هه‌زار و ١٨ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٤٩ هه‌زار و ٦٨٦ كه‌سیش هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیا ٢١ هه‌زار و ٤٨٨ تووشبووی كۆرۆنا و له عێراقیش ١٢ هه‌زار و ٨٣٤ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.