Kasım İleri
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
جیاوازیی گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، جێگای سه‌رنجه.
رۆژنامه‌ی New York Times، ته‌واوی پێچهوانهییهكانی تره‌مپ و سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا خسته‌ڕوو.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژیی په‌یمانگای Johns Hopkins ی نێوده‌وڵه‌تیی، وەلی رەزا نەسر له روونکردنەوەیەکدا له‌وباره‌وه رایگەیاندووە، "نه‌گونجاوییه‌كی ئاشكرا له نێوان روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆك و روونكردنه‌وه‌كانی حكوومه‌تدا هه‌یه و ئه‌مه له لایه‌ن دۆست و دوژمنیشهوه دركی پێده‌كرێت".
له گوتارێكدا كه به‌واژوی مارك لاندهرهوه لە هەمان رۆژنامە بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر بانكه‌كانی رووسیادا به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی كۆریای باكوور و ناردنی پەیام لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون و كردنه ئامانجی داوكاری گشتیی تایبه‌تی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووسیا له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی فیلادێفیا، به پێشهاتی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر ناوبراوه.
لە گوتاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دراوە كه كۆنگرێس و هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئه‌مریكادا وه‌ستاون و تره‌مپیش بابه‌ته‌كه به هه‌ڵبه‌ستراو داده‌نێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین نێوانیان باشە.
هه‌روه‌ها ئەوە وهبیرهێنراوەتەوە کە به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڕه‌شه‌یان له رووسیا كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، تا تره‌مپ خۆی راسته‌وخۆ بابه‌ته‌كه ده‌رنه‌بڕێت، ئەو هەڕشانە کاریگەرییان لەسر پوتین نابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێك له‌و بابه‌ته پێچه‌وانانه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه كه ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو له‌باره‌ی کۆبوونەوەی ترەمپ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانییه‌وه خستیه‌ڕوو.
هه‌فته‌ی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئێران، حەسەن روحانی جەختیکردەوە لەوەی کە ئامادەیە بێ پێشمەرج و لە هەرکاتێکدا بێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببێتەوە. و دوای ماوه‌یه‌كی کەم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا، مایك پۆمپیۆ سێ مه‌رجی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ ئێران خسته‌ڕوو.
گوتاره‌كه هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، پێویسته زیاتر له روونكردنه‌وه‌كانی تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه، سه‌رنجی ئه‌و سیاسه‌تانه بكرێت كه په‌یڕه‌وده‌كرێت و روونكردنه‌وه‌ی لەناکاوەکانی تره‌مپ، هه‌ڵوێسته‌كانی وڵاته‌كه‌ی بێ بەها ده‌كات.