جيهان

جۆزێف عەون: "سوپای لوبنان ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر باشووری لیتانی جێبەجێ کردووە"

سەرکۆماری لوبنان، جۆزێف عەون ئەو دەستدرێژییانەی سەرکۆنە کرد کە دوێنێ دووشەممە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرانە سەر باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان.

Stephanie Rady  | 06.01.2026 - نوێکردنەوە : 07.01.2026
جۆزێف عەون: "سوپای لوبنان ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر باشووری لیتانی جێبەجێ کردووە"

Lebanon

بەیروت ــ AA

سەرکۆماری لوبنان، جۆزێف عەون ڕایگەیاند کە سوپای لوبنان، ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەی باشووری ڕووباری لیتانی باشووری وڵات، جێبەجێ کردووە.

جۆزێف عەون لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئەو دەستدرێژییانەی سەرکۆنە کرد کە دوێنێ دووشەممە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرانە سەر باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان.

ڕاشیگەیاندووە: "ئامانجی لەو دەستدرێژییانە، شکستپێنانی ھەموو ئەو ھەوڵانەیە کە لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی دەستدرێژییە بەردەوامییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە، خراونەتەگەڕ".

باسی لەوەش کردووە کە سوپای لوبنان، ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەی باشووری ڕووباری لیتانی باشووری وڵات، جێبەجێ کردووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın