Kasım İleri
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له میانی بەسەرکردنەوەی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند كه یه‌كه‌یه‌كی به‌ناوی "هێزی ئه‌ركداری چین" كه ته‌نها فۆكس ده‌خاته سه‌ر چین له وه‌زاره‌ته‌كه دروستكردووه.
جۆ بایدن له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی، لۆید ئۆستن و به‌رپرسه باڵاكانی دیكه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر كۆبووه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یش گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌و مه‌ترسی و ئاڵنگارییانه كرد كه وڵاته‌كه‌ی تووشی بووه‌ته‌وه و گوتی: "ئه‌مڕۆ له وه‌زاره‌تی به‌رگریی زانیاریم وه‌رگرت له‌باره‌ی دروستكردنی هێزی ئه‌ركداری چین كه به‌شێوه‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند فۆكس ده‌خاته سه‌ر چین. ئه‌م یه‌كه‌یه له چه‌ند مانگی داهاتوودا، پێشنیاز ده‌خاته به‌رده‌م پنتاگۆن له‌باره‌ی چین-ه‌وه".
پنتاگۆن-یش له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئەرکی ئه‌م هێزه ئه‌ركداره، شیكاریکردن ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی چین.
یه‌كه‌كه له ١٥ كه‌سی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی پێك دێت و راوێژكاری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگریی، ئێلی راتنه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری دەبات.