جيهان, کۆڤید- ١٩

جۆ بایدن: "نیگەرانم لە خاونەبوونەوەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بە ھەموو جیھاندا"

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر خاونەبوونەوەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەموو جیھاندا، دەربڕی.

Dildar Baykan Atalay  | 12.01.2022 - نوێکردنەوە : 12.01.2022
جۆ بایدن: "نیگەرانم لە خاونەبوونەوەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بە ھەموو جیھاندا"

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر خاونەبوونەوەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەموو جیھاندا، دەربڕی.

بایدن پێش ئەوەی کۆشکی سپی جێبھێڵێت بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ شاری ئاتلانتای سەربە ویلایەتی جۆرجیا، وڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە.

جۆ بایدن، لە وەڵامی پرسیاری ئایا نیگەران بووە لە بەرامبەر ئەو رێکارانەی کە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەو کراوە ، گوتی: "تەنھا لە بەرامبەر خاونەبوونەوەی تەشەنەسەندنی پەتاکە بە ھەموو جیھاندا، نیگەرانم".

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە دەتوانن ھاوکاری تەواوی نەخۆشخانەکان و ویلایەتەکانی وڵاتەکە بکەن و گوتی: "لە ئێستادا ھاوکارییە پێویستییەکان دەنێرین و پێم وایە لەسەر رێگای راستداین".

لە ئەمریکا لە ماوەی ھەفتەکانی رابردوودا ژمارەی کەوتنە نەخۆشخانە بەھۆی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆن و ڤایرۆسەکەوە، گەیشتبوویە ئاستێکی پێوانەیی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın