Betül Yürük
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرك – AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به‌ڵێنی دا كه ئه‌مریكییه‌كان به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆۆرنای نوێ‌دا سه‌رده‌كه‌ون و ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
جۆ بایدن به‌ر له رۆژی سوپاسگوزاری به گوتنی "ئێمه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسێكدا له جه‌نگداین، نه‌ك له‌گه‌ڵ خۆمان" په‌یامی پێكه‌وه‌یی به گه‌لی ئه‌مریكا گه‌یاند.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كۆرۆنا هه‌موویانی ماندوو كردووه و وڵاتی لێك دابڕیووه، گوتی: "ده‌زانم به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌دا سه‌رده‌كه‌وین. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه".
جۆ بادین هۆشداری به گه‌لی ئه‌مریكادا له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پشووه‌كانی "رۆژی سوپاسگوزاری" و نوێڵ و سه‌ری ساڵی تازه، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌شكێنێت، بۆیه پێویسته گه‌شت نه‌كه‌ن.