Şerife Çetin,1 23
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كاردانه‌وه‌ی نیشان دا لەهەمبەر بڕیاری دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی ناوچه‌ی جێناكۆكی قه‌ره‌باغی سه‌روو و رایگه‌یاند "داواكاری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ڕه‌نسا له ئازه‌ربایجان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خاكه‌ی خۆی بكشێته‌وه كه له داگیركاری (ئه‌رمینیا) رزگاری كردووه، دیدگایه‌كی گاڵته‌ئامێز، لایهنگیرانهیه و دووره له راستی كه ناكرێت به جددی وه‌ربگیرێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌کەی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ڕه‌نسا، هیچ به‌هایه‌كی نییه له رووی پره‌نسیپه هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌ته بێبنه‌مایانه‌ی ره‌ت كردوونه‌ته‌وه كه خراونه‌ته پاڵ توركیا و نوووسیوویه‌تی "داواكاری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ڕه‌نسا له ئازه‌ربایجان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خاكه‌ی خۆی بكشێته‌وه كه له داگیركاری (ئه‌رمینیا) رزگاری كردووه، دیدگایه‌كی گاڵته‌ئامێز، لایهنگیرانهیه و دووره له راستی كه ناكرێت به جددی. ئه‌م بڕیاره كه هیچ پاساوێكی به‌جێی بۆ ناهێندرێته‌وه دووره له رۆحیه‌تی نه‌رمی نواندن و توانای فه‌ڕه‌نساش سنووردار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ هاتنه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌و ناوچه جێناكۆكهدا كه ساڵانێكی زۆره به‌رده‌وامه و له‌و پێناوه‌یشدا، ئاماده‌ی كاری هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا".