Ömer Koparan
21 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2018
عه‌فرین - AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له عه‌فرین جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌كه‌ن.
له عه‌فرین كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون كۆنترۆڵكراوه، هاووڵاتیان له ئارامی و ئاسایش‌دا روویان له مزگه‌وته‌كان كرد بۆ نوێژی جه‌ژن.
له گوتاری مزگه‌وتدا بابه‌ته‌كانی قوربانی كردن، جه‌ژن و برایه‌تی باسكران.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژ و ته‌كبیركردن، نوێژخوێنان له كاتی ده‌رچوون له مزگه‌وت جه‌ژنه پیرۆزه‌یان له یه‌كتری كرد.
هاووڵاتی ئه‌حمه‌د عهلیە به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ له عه‌فرین جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌كه‌ین".
عه‌لی باسی له‌وه كرد كه له مزگه‌وتی ئه‌بو به‌كری سدیق نوێژی جه‌ژنیان ئه‌نجامداوه و، گوتی: "له ئارامی و ئاسایش‌دا جه‌ژن به‌ڕێده‌كه‌ین. كه‌شوهه‌واری جه‌ژن له عه‌فرین خۆشه".