Safiye Karabacak
21 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2018
قودس - AA
ئه‌و موسڵمانانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی قودس ده‌ژین كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه، به‌لێشاو روویان له مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن.
ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی له رۆژی عه‌ره‌فه‌دا و له پاش نوێژی خه‌وتنان رویان له مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد تا كاته‌كانی نوێژی به‌یانی گه‌یشته هه‌زاران كه‌س. هه‌روه‌ها ئه‌و موسڵمانه فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی دانیشتووی گه‌ڕه‌كه دووره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی قودسن و ده‌یانویست سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسا بكه‌ن، ریزی درێژیان له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه به‌ست كه ده‌چوونه ناوچه‌ی شاری دێرین كه حه‌ره‌می پیرۆزی لێیه.
هه‌زاران موسڵمان كه به قورئان خوێندن و تهكبیركردنهوه تا كاتی نوێژی جه‌ژن له مزگه‌وتی ئه‌قسا چاوه‌ڕوانیان كرد، پاش ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن گوێبیستی گوتاری جه‌ژن بوون.
پاش نوێژی جه‌ژن له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ منداڵان رێكخرا و، دیاری دابه‌شكرا.
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی وهقفهكانی ئیسلامی قودس، فیراس ئهددیبس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نزیكه‌ی 100 هه‌زار موسڵمان له وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی جۆراوجۆر نوێژی جه‌ژنیان له مزگه‌وتی ئه‌قسا ئه‌نجامداوه.
موفتی قودس و فه‌ڵه‌ستین، شێخ محه‌مه‌د حوسه‌ین له گوتاری جه‌ژندا باسی له‌وه كرد كه پارێزه‌رانی قودسی و خۆبه‌خشه‌كان كه به "مورابت"ه‌كان ناسراون پێداگرن له‌سه‌ر به‌رگری كردن له دژی داگیركردنی قودس و نیشته‌جێی جووله‌كه نشینه‌كان.
هاوكات شیخ حوسه‌ین ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی ئیسرائیل به‌تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، بنیامین ناتانیاهو گرت به رێگه‌دان به رادیكاڵه راستڕه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی ئیسرائیل بۆ چوونه ناو مزگه‌وتی ئه‌قسا.