Seyit Aydoğan
21 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2018
تۆرۆنتۆ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ رایگه‌یاند: "جه‌ژنی قوربان بۆ هه‌موومان هه‌لێكه بۆ ناساندنی ئه‌و هاوكارییه گرنگانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی كردووه و هه‌لێكه بۆ پیرۆزباییكردن له‌وانه‌ی ده‌زانن ئێمه كێین".
ترودۆ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی جه‌ژنی له موسڵمانان كرد.
په‌یامه‌كه كه له لایه‌ن نووسنگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی كه‌نه‌داوه به نووسراو و ده‌نگ و ره‌نگ بۆ راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه، ترودۆ پەیامەکەی به "السلام علیك" ده‌ستپێكرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا ترودۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌گه‌ڵ موسڵمانانن كه له كه‌نه‌دا و جیهاندا جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له هه‌مان كاتدا جه‌ژن ئاماژه‌ی كۆتاییهاتنی حه‌جه.
له په‌یامه‌كه‌ی ترودۆدا هاتووه "جه‌ژنی قوربان كاتی هه‌لێكه بۆ وانه وه‌رگرتن له فیداكاری و به‌زه‌ییهاتنه‌وه به هه‌ژاراندا. بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و هه‌له‌ش خانه‌واده و هاوڕێیان بۆ جه‌ژن به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه. به‌شداری نوێژی به‌یانی ده‌كه‌ن و سوپاسی ئه‌و نیعمه‌تانه ده‌كه‌ن كه له ژیاندا خۆشیان لێبینیوه. جه‌ژنی قوربان بۆ هه‌موومان هه‌لێكه بۆ ناساندنی ئه‌و هاوكارییه گرنگانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی كردووه و هه‌لێكه بۆ پیرۆزباییكردن له‌وانه‌ی ده‌زانن ئێمه كێین. به‌ناوی خانهوادهكهمانهوه، سۆفیه و خۆم پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه جه‌ژن ده‌گێڕن. جه‌ژنتان پیرۆزبێت".