Merve Yıldızalp
20 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەو هێرشەی دەكرێتە سەر ئابوورییمان هیچ جیاوازییەكی نییە لەو هێرشانەی كە راستەوخۆ دەكرێنە سەر بانگ و ئاڵاكەمان. هەمان ئامانجە. ئامانج چۆك دادانە بە توركیا و گەلی تورك و گیرۆدەكردنیەتی".
لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەردۆغان پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی توركیا و موسڵمانانی جیهان كرد و لەبارەی فشارەكانی سەر وڵاتەكەیەوە گوتی: "ئەوانەی پێیان وایە بە بەهای دراوەكان توركیا ناچار دەكەن كە بە هەزاران فێڵ و تەڵەكە نەیانتوانیوە چۆكی پێدابدەن، بەم نزیكانە دەبینین كە بەهەڵەدا چوون".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو هێرشەی دەكرێتە سەر ئابوورییمان هیچ جیاوازییەكی نییە لەو هێرشانەی كە راستەوخۆ دەكرێنە سەر بانگ و ئاڵاكەمان. هەمان ئامانجە. ئامانج چۆك دادانە بە توركیا و گەلی تورك و گیرۆدەكردنیەتی".