Şerife Çetin,Muhammet Ali Kemal
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2019
بڕۆكسل - AA
سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی دوای ١٨ كاتژمێر له دانوستان سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كانی یەکێتییەکە بگه‌ن به رێككه‌وتن، سبه‌ی جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه.
گوته‌بێژی دۆناڵد تۆسك، سه‌رۆكی ئەنجوومەنی ئه‌ورووپا، پرێبێن ئامان له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه سه‌ركرده‌كان كۆبوونه‌وه‌كانیان راگرتووه و كاتژمێر ١١:٠٠ی سبەی به‌كاتی ئه‌ورووپا ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا ده‌ستی پێكردبوو و دوای پشوویه‌ك كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كان درێژه‌یان هه‌بووبوو. سه‌ركرده‌كان له خوانی به‌یانیشدا دووباره جارێكی دیكه كۆبووبوونه‌وه.