Mustafa Deveci,Muhammet Ali Kemal
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
قودس - AA
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز کاردانەوەی بەرامبەر ئێران کە بڕی دیارییکراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆگاکراوی تێپەڕاندووە، نیشاندا و ئاشکرایکرد "ئەو هەڵانەی تاران دەیکات رەنگە بۆ جەنگی پەلکێش بکات".
یسرائیل کاتز لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی قودس، هەڵسەنگاندنی کرد بۆ تێپەڕاندنی بڕی دیارییکراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆگاکراو لە لایەن ئێرانەوە.
کاتز باسی لەوەکرد کە تێپەڕاندنی ئەو بڕە دیارییکراوە لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆگاکراو لە لایەن ئێرانەوە "ئاماژەیەکی هۆشدارییە" بۆ ئەورووپا و رایگەیاند "بەخێوکردنی پڵنگەکەی ئێران، نابێتە هاوکار لە چارەسەرکردنی کێشەکە. سیاسەتی توند و سزاکان، لەپاڵ ئەوەشدا پشتیوانییکردن لە سیاسەتی ئەمریکا دژبە ئێران لە ماوەیەکی کورتدا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەم پڵنگە لە کاغەز درووستکراو بووە".
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی لەوەشکردووەتەوە تەنانەت ئەگەر بێت و وڵاتەکەی بە تەنهاش بمێنێتەوە، رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و رایگەیاندووە "ئەو هەڵانەی کە لە ناوچەی خۆڵەمێشیدا دەیانکات، رەنگە ببێتە هۆی پەلکێشکردنی بۆ ناوچەی سوور، واتە گورزی گەورەی بەربکەوێت و بەرەو جەنگی ببات".