Ecem Şahinli Ögüç
10 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی گڕکانی لیۆتۆبی لاکی-لاکی لە ئیندۆنێزیا تەقییەوە، بەرزترین ئاستی زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی ڤۆڵکانۆ دیسکەڤەری بڵاوکراوەتەوە، پاش ئەوەی گڕکانی لیۆتۆبی لاکی-لاکی بە بەرزی سەدان مەتر دووکەڵ و خۆڵەمێشی هەڵداوەتە دەرەوە، چوارەم ئاستی ئاگادارکردنەوە، کە بەرزترین ئاستی زەنگی ئاگادار کردنەوەیە لێدراوە.
تەقینەوەکە لە پاش چالاکبوونی چەند هەفتەی ڕابردووی گڕکانەکە هات کە دەکەوێتە دوورگەی فلۆرێس لە ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا.
دوای ئەوەی گڕکانی لیۆتۆبی لاکی-لاکی لە یەکی کانوونی دووەمدا لە ئیندۆنێزیا چالاکبوو، هەزار و ١٧٢ کەس لە دانیشتوانی ناوچەکە کە ژن و منداڵیشیان لەناودابوو، گواسترانەوە بۆ شوێنی ئارام.