Salih Okuroğlu
10 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2024
کیپ کانیڤیرال - AA
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا)، بڵاویکردەوە نیشتنەوەی تیمی فڕۆکەوانی کەشتی ئاسمانی لە ئەرکی ئارتمس کە پێشبینی ناردنی کەشتیوان دەکات بۆ سەر مانگ بەمەبەستی توێژینەوەی زانستیی، دواخراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٦.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ناساوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە جگە لە نیگەرانییە ئەمنییەکان لەبارەی کەشتییە ئاسمانییەکە، کێشە لە جلوبەرگی کەشتیوانان و کەشتی نیشتنەوەکەدا هەبووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەو هۆیەوە نیشتنەوە لە سەر مانگ بۆ ئەیلوولی ٢٠٢٦ دواخراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە هۆکاری سەرەکی لە گۆڕینی بەرواری پرۆژەکەدا سەلامەتی تیمی کەشتیوانیی بووە و، بە هەستیارییەوە هەموو ئاستەنگەکانی تیمەکە تاوتوێ کراوە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا، بیڵ نێلسۆن لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: "سەلامەتی و ئاسایش گرنگترین پێشینەی کاری ئێمەن".
نێلسۆن باسی لەوە کرد کە ئەم دواخستنە کاتی زیاتر بە تیمی ئارتمس دەبەخشێت بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان.
بەمەبەستی توێژینەوەی زانستیی، پلان دادەنرێت لە چوارچێوەی ئەرکی ئارتمسدا چوار کەشتیوانی ئاسمانیی ڕەوانەی سەر مانگ بکرێن.