Eşref Musa
21 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2024
عەفرین - AA
لە قەزای عەفرینی باکووری سووریا، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ماتۆڕسکیلێکدا، دوو کەسی مەدەنی برینداربوون.
لە ناوەندی قەزای عەفرین، ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامێکی قەرەباڵغدا تەقییەوە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو هێرشە تیرۆریستییەدا دوو هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون و، زیانی ماددیش بەر ناوچەکە کەوتووە.
هێزە ئەمنییە خۆجێییەکان کە لە شوێنی ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، پێیان وایە هێرشەکە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەوە ئەنجامدراوە.
ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە کە تەل ڕەفعەتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی عەفرین داگیرکردووە، ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی عەفرین، ئەعزاز، باب و جەرابلوس.