تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو باڵەخانانەی تارانی تۆمار کرد کە تیایاندا زانایانی ئەتۆمی کرانە ئامانج

Tahran
تاران - AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، دیمەنی ئەو باڵەخانانەی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی گەڕەکەکانی گیشا و مەرزداران-ی تارانی پایتەختی ئێرانی تۆمار کرد، کە زانایانی ئەتۆمی ئەو وڵاتەی تێدا کرانە ئامانجی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
لە هێرشەکانی ١٣ی حوزەیرانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، ١١ زانای ئەتۆمی وڵاتەکە گیانیان لەدەستدا، کە زۆربەیان لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر خانووەکانیان لە تاران گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەرپرسانی ئەمنیی دەستیکەوتووە، پێدەچێت زۆربەی هێرشەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووکی بۆمبڕێژکراو و هەندێکیشیان بە مووشەکی بچووک ئەنجام درابن، کە سیخوڕەکانی ئیسرائیل لە ناوخۆی وڵاتەکە بەکاریانهێناون.
لە ٢٠ی حوزەیراندا، هێرش کرایە سەر شوێنێکی نیشتەجێبوونی مەدەنی لە گەڕەکی گیشای تاران.
لەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە هێرشێکدا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر بینایەکی مەدەنی، زانایەکی ئەتۆمی گیانی لەدەستداوە.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو باڵەخانانەی تۆمار کرد، کە تیایاندا زانایانی ئەتۆمی ئێرانی لە گەڕەکەکانی گیشا و مەرزداران کوژراون.