reva haci
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
غەززە - AA
لە ئەنجامی بۆردومانی تانکەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەی گهمارۆدراو، فەڵەستینییەک شەهید بوو، دووانی تریش برینداربوون کەبرینی یەکێکیان سەختە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی غەززەدا هاتووە، "لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل هاووڵاتی فەڵەستینی ٢٤ ساڵ بەناوی مەحمود ئەلعابد نەباهین شەهید بووەو دووانی تریش بریندابوون کە برینی یەکێکیان سەختە".
لەلایەکی ترەوە سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو کە لە سەر سنووری غەززە تەقە لە سەربازەکانیان کراوەو تانکەکانی سوپا وەڵامیان داونەتەوەو خاڵێکی سەربازیی حەماسیان بۆردومان کردووە.
دەزگای راگەیاندنی ئیسرائیل بڵاویان کردۆتەوە کە لە ئەنجامی دەسترێژی گولە لە سەربازە ئیسرائیلییەکان لە سەر سنووری غەززە، ئەفسەرێکی ئیسرائیلی برینداربووە.